کوردپرێس:
رۆژی چوارشەممە 6-2-2018 باڵەخانەیێکی 8 نهۆمی لە ئیستەنبووڵ رووخا. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس و تەندروستی و ئافاد به‌رده‌وامن له كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر داروپه‌ردووه‌كانی باڵه‌خانه هەشت نهۆمییه داڕماوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ ماونه‌ته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان كه له میدیای توركیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمێكی دیكه‌ش ده‌رهێندرا. به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیان بۆ 11 كوژراو و 13 بریندار به‌رز بوویه‌وه.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووه‌كانی باڵه‌خانه رووخاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ ماونه‌ته‌وه و به‌پێی دوایین زانیاری ژماره‌ی قوربانیان بۆ 11 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌شوێنی رووداوه‌كه به‌ربه‌ستی ئه‌منییان دروست كردووه. دوای لابردنی به‌شێكی زۆری داروپه‌ردووه‌كانی باڵه‌خانه‌كه، لەڕێگه‌ی سه‌گه مه‌شقپێكراوه‌كانه‌وه هه‌وڵی دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی قوربانیان ده‌ده‌ن.
عەلی یەرلی کایا، پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، كه به‌پێی زانیارییه‌كان، له بیناكه‌دا 12 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هەبووە و 48 کەس تێیدا ده‌ژیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment