کوردپرێس:
سەزای تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئی پارت گرتووە و دەڵێت: ئەو بوارەی ئی پارت بڕیارە کاری تێدا بکات جیاوازیی زۆری لەگەڵ ئەجیندای ئەو حیزبە هەیە. ئی پارت بەتایبەتی بۆ دژایەتی کردنی هەدەپە لەگەڵ کۆماریخوازەکان یەکیان گرتووە. ئەمەش ناپاوەجێیی لە سیاسەتەکانی ئی پارت دەسەلمێنێت. ئێمەش بەباشی هۆکاری ئەو سیاسەتانە دەزانین. ئەردۆغان لە سەر بنەمای سیاسەتی دوژمن تاشین لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە. سیاسەتەکەش لە سەر دوژمن دروست کردن بۆ کورد و دژایەتی کردنی هەدەپە بونیات نراوە کە گەورەترین قەبارەی خەباتی سیاسی و دیموکراسییانەی خەڵکی کوردی تورکیایە. ئێمە دەزانین ئەوە سیاسەتێکی بێ بایەخە. بەڵام لە تورکیا کەس ئاوڕ لەو بابەتە ناداتەوە.
ناوبراو لە وتەکانیدا ئاشکراشی کرد: خەڵکانێک هەن هەوڵ دەدەن بە بیانووی ئەم سیاسەتە نیشتانی و ڕەگەزپەرستانەی دایانڕشتووە سیاسەت و مەبەستی خۆیان بەرنە پێشێ. ئەوەش زیانی قورس لە دیموکراسیەت و پڕۆسەی سیاسی لە تورکیا دەدات و داهاتوو کۆمەڵگا تێک دەدات.
Your Comment