بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی: "حکوومەتی زۆرینە و بەوتەی سەدر 'نە ڕۆژھەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی، بەڵکوو حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی' واتە عێراقێک بە تویتی سەدر و سیاسەتی سەدر بێت، سەرەنجام باردۆخی عێراق باش نابێ و چاوەڕێی خراپتربوونی لێدەکرێت."
ئەوەشی خستۆتەڕوو "ئەم نەزعەی خۆسەپاندن و هەژمونگەرایی و مۆنۆپۆڵکردنی دامەزراوەکان و بونە مەرجەعە، پێموانیە لە گەڵ دەستور و خواستی گەلانی عێراق یەکبگرێتەوە."
وتەبێژی کۆمەڵ وتووشیەتی: "خەونی بە مەرجەعکردنی تاکێک لە نێو ھەردوو پێکھاتەکەی دیکەی عێراقدا (سوننە و بەشێک لە کورد) بوونی ھەیە، لە ھەرێم لای پارتی و لە نێو سوننەش لای حەلبوسی بە پشتیوانی وڵاتانی ئیقلیمی، کە ئەو وڵاتانەش پشتیوانی بوون بە مەرجەعی سەدریشن لە ناو شیعە و ئەوەش لای ئێران خەتی سوورە."
لەکۆتاییشدا وتوویەتی: "تۆ بڵێی عێراق لە ژێر سێبەری تویتەکانی سەدر جیاواز بێ لە جاران یان عێراقێکی سەیرتر ئەبینین؟"
Your Comment