ئێران جه‌خت له‌ به‌شداری كردن له‌ پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی سووریا ده‌کاته‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ هاوتا سوورییه‌که‌ی کۆ بوویه‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداری کردنی ئێران له‌ پڕۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی سووریا کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاگه‌یێندراوێکی له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سووریا بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 5ی شوباتی 2019 وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ له‌وان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆ بوویه‌وه‌ و دواپێشهاته‌كانی سووریایان تاوتوێ کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ر دوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سووریا وتووێژیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌کان کردوووه ‌و باسیان له‌ ڕه‌وشی سووریا کردووه‌ که‌ له‌ ساڵی 2011وه‌ له‌ جه‌نگدایه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ موعه‌لیمی راگه‌یاندوووه‌ که‌ کۆمپانیاکانی ئێران ئاماده‌ن هاوکاریی ئابووری سووریا بکه‌ن له‌ قۆناغی پڕۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌یدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51684

Your Comment

You are replying to: .
captcha