بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولسی گابارد، کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا لە خولی داهاتوو، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا لە توویتەر ڕایگەیاند: لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات کۆ بووەتەوە و بەنیازە ئەم بەرپرسە کوردە بباتە کۆڕی گوتاری ساڵانەی سەرۆک کۆمارەوە.
بە گوێرەی نووسراوەی نیووزویک، تولسی گابارد کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا سەربە دیموکراتەکانە و پێشتر لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆ بووەتەوە.
گابارد دەڵێت ئیلهام ئەحمەد هیدایەت کەرەوەی شەڕی داعش بووە لە سووریا و لایەنگری ئاشتییە.
گابارد لە توویتێکی دیکەدا لایەنگری دەکات لە کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بەڵام دەڵێت ئەگەر کشانەوەکە بەبێ پلان بێت کوردەکان دەخاتە ژێر هەڕەشەی هێرشی تورکیاوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment