بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌: عێراق دوو ملیار دۆلار قه‌رزاری ئێرانه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری نه‌وتی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ عێراق دوو ملیار دۆلار قه‌رزاری ئێرانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌نارده‌كردنی غاز و كاره‌با.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران له‌ توویتێكیدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (توویته‌ر)دا بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌نارده‌كردنی غاز و كاره‌با، عێراق بڕی دوو ملیار دۆلار پاره‌ی ئێران قه‌رزاره‌.

له‌ 3ی تشرینی دووه‌می 2016 هۆشه‌نگ فه‌لاحه‌تیان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری وزه‌ی ئێرانی ڕایگه‌یاندبوو: "قه‌رزه‌كانی ئێران به ‌سه‌ر عێراقه‌وه‌ له ‌به‌رانبه‌ر هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ وڵاته‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ملیارێک دۆلار و ئێران له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق، ئه‌و قه‌رزه‌ی بۆ عێراق كردوووه‌ به‌ قیست به‌ڵام به‌غداد دواكه‌وتوووه‌ له‌ دانه‌وه‌ی قیسته‌كان."

شایانی باسه‌؛ به‌پێی ڕێككه‌وتنێک كه‌ له‌ ساڵی 2005دا ئیمزا كراوه‌، ئێران له ‌نێوان 1500 بۆ 2000 مێگاوات وزه‌ی كاره‌با ده‌داته‌ عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51678

Your Comment

You are replying to: .
captcha