مەسروور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا پرسی کۆچبەران تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاساییش له‌ میونشن، دیدارێکی له‌گه‌ڵ ماتیوش مۆراویسکی،‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە توویتەر نووسویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە بینینی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ماتیۆش مۆراڤیکی لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن دوای پەیوەندییە تەلەفۆنی و گفتوگۆکانی ساڵی ڕابردوومان".

مەسروور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندای کردووە بۆ ئەو پاڵپشتی و پشتگیرییەی لە کاتی کێشەی کۆچبەران هەیبووە، نووسیویەتیشی" ڕێککەوتین کە لە پەیوەندی نزیکدا بمێنینەوە".

News Code 5167

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha