بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە توویتەر نووسویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە بینینی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ماتیۆش مۆراڤیکی لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن دوای پەیوەندییە تەلەفۆنی و گفتوگۆکانی ساڵی ڕابردوومان".
مەسروور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندای کردووە بۆ ئەو پاڵپشتی و پشتگیرییەی لە کاتی کێشەی کۆچبەران هەیبووە، نووسیویەتیشی" ڕێککەوتین کە لە پەیوەندی نزیکدا بمێنینەوە".
Your Comment