ئەردۆغان دیسان لەبارەی منبەجەوە هەڕەشە دەکات

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان گوتەیێکی پێشکەش کرد و دیسان هەڕەشەکانی خۆی لەبارەی منبەجەوە دووپات کردەوە.

کوردپرێس:

سه‌ركۆماری توركیا لە گوتارەکەیدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان پێشکەشی کرد گوتی: "توركیا رێز له‌ یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا، یه‌كڕیزیی سیاسی و مافی دیاریكردنی ئاینده‌ بۆ گه‌لی سووریا ده‌گرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ڕاستگۆییه‌وه‌ پشتگیریی دانانی ده‌ستووری نوێ و قۆناغی هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌كه‌ین".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌ میانی چه‌ند هه‌فته‌یێكی دیكه‌دا یەپەگە لە منبەج ده‌رنه‌كرێن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیی ئێمه‌ كۆتایی دێت".

ئەردۆغان راشیگەیاند "ئێستا كێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ كار ده‌كات كه‌ كار له‌گه‌ڵ رێكخراوە تیرۆریستییه‌كه‌ی قه‌ندیل ده‌كه‌ن؟ جه‌هه‌په‌ كار ده‌كات، ئییی پارتی كار ده‌كات، سه‌عاده‌ت كار ده‌كات. ته‌ماشای ئه‌و حاڵه‌ بكه‌. ئایا ده‌زانن كه‌ ئه‌وانه‌ نیشانه‌ی قیامه‌تن؟ له‌ كوێوه‌ بۆ گەیشتینە كوێ".

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگەیاند "ڤێنیزوێلا ویلایه‌تی تۆیه‌؟ چۆن ده‌كرێت به‌ كه‌سێك بڵێیت بڕۆ ئێره‌ به‌جێبهێڵه‌ كه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌كاربووه‌؟ چۆن ده‌كرێت سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وڵه‌ت راده‌ستی كه‌سێك بكه‌یت كه‌ ته‌نانه‌ت به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیشی نه‌كردووه‌؟ ئه‌ی دیموكراسی له ‌كوێیه‌؟ ئه‌ی ئێوه‌ دیموكرات نه‌بوون؟ تێگه‌یشتنێكی وا چۆن ده‌بێت؟ ئایا ده‌كرێت ئه‌مه‌ قبووڵ بكرێت؟".

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگەیاند "ئه‌گه‌ر له‌ میانی چه‌ند مانگێكدا به‌ پشتیوانیی توركیا ده‌رفه‌تی دروستكردنی ئیداره نه‌ڕه‌خسێت‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات تا خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیمان دیسانه‌وه‌ كۆتایی دێت".

News Code 51668

Your Comment

You are replying to: .
captcha