به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له دوای کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانی رێكخست و له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا ڕای‌گه‌یاند: دانووستان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من درێژه‌ی هه‌یه. به هیچ له‌ونێک گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه په‌رژینه‌که‌دا نابن. ئامانج له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌منی 20 مایلی که تره‌مپ باسی لێکردوووه پشتیوانی له خه‌ڵکی سووریایه. ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی که ئێمه له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له مه‌نبه‌ج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هه‌مانه ئه‌وه‌یه که كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه به ده‌ست توركیاوه بێت. هه‌رگیز ڕێگه به دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسیی تیرۆر و هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یێک له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دژ به تورکیا له ناوچه‌که ناده‌ین.
ئیبراهیم كاڵن جه‌ختی کرده‌وه: جارێکی‌تر په‌یامی خۆم به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج دووپات ه‌که‌مه‌وه. ده‌بوایه ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه له ماوه‌یێکی زۆر پێش ئێستا جێبه‌جێ بکرابایه. تاکیتیکی سه‌رقاڵکردن سوودی بۆ ھیچ که‌سێک نییه. چیتر ده‌بێ هێزه‌کانی YPG/PYD له مه‌نبه‌ج بچنه ده‌ره‌وه. پاڵپشتی كردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌که وه‌ک دوو هاوپه‌یمان و دره‌نگ نه‌خستنی جێبه‌جێ كردنی زیاتری بۆ په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا و ئاسایشی ناوچه‌كه له ڕووی قۆناغی سووریاوه گرنگییێکی مه‌زنی هه‌یه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment