وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لە ڕادەست کردنی مەدەنییانەی دەسەڵات لە عێراق دەکات

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە ولەبارەی پرسە هاوبەشەکان و دوایەمین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، فوئاد حسێن له‌ په‌راوێزی 58 مین كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و دۆسیه‌ هاوبه‌شه‌كان و پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرنگترین پێشهاته‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها دانوستانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ڤییه‌نا سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران و هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنیان تاوتوێكران.

له‌ دیداره‌كه‌دا فوئاد حسێن جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ كرانه‌وه‌ی عێراق بۆ هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمی و هاوكاریكردن بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه‌، وتیشی، "هه‌وڵه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه‌ بۆ دامه‌زراندنی دیالۆگی ڕاسته‌وخۆی هه‌رێمایه‌تی كه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كۆبكاته‌وه‌ بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان و به‌هێزكردن دۆستایه‌تیه‌كان".

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ستایشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێرانی كرد و ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندییه‌ مێژویی و ئایینی و جوگرافییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی میحوه‌ری عێراقی كرد بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی دیالۆگی ناوچه‌یی.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ هاوتا عێراقییەکەی جەختی لە ڕادەست کردنی مەدەنییانەی دەسەڵات لە عێراق کردەوە.

News Code 5165

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha