بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ئین ئاڕ تی ڕایگەیاند شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و هەردوولا بە پێویستیان زانی برەو بدرێت بە ئاشتی و گەشەپێدانی ئابووری لە ناوچەکەدا.
هەروەها عەبدولواحید لەگەڵ جۆن ویڵکس باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا کۆ بووەوە، لەبارەی گرنگیی ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment