به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4-2-2019 له میانی به‌شداری كردنی له دیداری ڕافیده‌ین كه به به‌شداریی 20 وڵات له شاری به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وته‌یێكی پێشكه‌ش كرد و ڕای‌گه‌یاند: پێویسته ده‌ستوور بكرێته مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كیی چاره‌سه‌ر كردنی هه‌موو كێشه‌كانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاری جددی بكات بۆ دانانی یاسای زۆر تۆكمه و باش كه له خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت بێ جیاوازی.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: نابێت به هیچ شێوه‌یێک ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت و نوێنه‌ران سه‌ربه‌خۆ و به بێ جیاوازی كار بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق بكات.
حه‌لبووسی وتیشی: هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق زۆر باشه و به‌رده‌وام كار له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌كه‌ین بۆ زیاتر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به شێوازی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن و لێكنزیكکردنه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان له ناو عێراقدا.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌رده‌وام بووین و هه‌وڵی جددیمان داوه كه تا دره‌نگانێكی شه‌و كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامی هه‌بوووه بۆ تێپه‌ڕاندنی یاساكان به شێوه‌یێک كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی خه‌ڵكی عێراقدا بێت و ڕاشیگه‌یاند: كێشه و ئاسته‌نگی زۆرمان هاتوووه‌ته به‌رده‌م له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و دیاری كردنی وه‌زیره‌كان كه تائێستا كاری زۆرمان ماوه چوونكه تا ئێستا كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هه‌دی ته‌واو نه‌كراوه و چه‌ند وه‌زیرێكی ماوه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌یان پێبدرێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment