پێدەچێت ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەشی تورکیا-ڕووسیا لە ئیدلیب ئەنجام بدرێت

بەشی تورکیا- پاش سەردانی شاندی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بۆ مۆسکۆ و هێنانەی ئاراوەی پرسی ئیدلیب لە لایەن شاندی سەربازیی تورک لە ڕووسیە، ئەگەری ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەشی تورکیا-ڕووسیا لە ئیدلیب کە لایەنی ڕووسی پێشنیاری داوە، بەهێز بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە حاڵێکدا کە پرسی مەنبج و خۆرئاوای فورات و دامەزرانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بووەتە ڕۆژەڤ، شاندی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە سەردانی مۆسکۆ-ی کرد پاش چەند دیداری گرینگ لە پێتەختی ڕووسیا گەڕایەوە بۆ ئەنقەرە و ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی سەفەرەکەوە خستە بەردەستی وەزارەتی بەرگریی تورکیا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوەیێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بەدەست گەیشتوون، گرینگترین خاڵی دانووستانەکانی شاندی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە مۆسکۆ بابەتی ئیدلیب بووە. پاش بەهێز بوونی گرووپی تیرۆریستیی تەحریر ئەلشام لە ئیدلیب و کونترۆڵی ناوچەی زیاتر لەو شارە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی گەیشتۆتەسە 70لەسەدی ئیدلیب و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە لە سەردانی شاندی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بۆ مۆسکۆ ئەگەری ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازی ڕووسیا و تورکیا لە ئدلیب بەهێزتر بووەتەوە.

پڕۆژەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ڕووسیا لە ئیدلیب بۆ یەکەمجار حەفتەی ڕابردوو لە میدیاکانی ڕووسیا باسی لەسەر کرا و لەلایەن مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پشتڕاست کرایەوە.

پرسی ئیدلیب و پێشڕەوییەکانی تەحریر ئەلشام لەو شارەدا لە دانیشتنی 14ی فێبریوێری سووچی-دا کە بە ئامادە بوونی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و ولادیمیر پووتین و حەسەن ڕۆحانی بەڕێوە دەچێت، دەبێتە گرینگترین میحوەری دانووستانەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51626

Your Comment

You are replying to: .
captcha