به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له نوێترین چاوپێکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (CBS News)دا ڕایگه‌یاند که ئه‌و پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی پلانی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان له سووریا و به‌شێک له‌و ھێزه به مه‌به‌ستی چاودێریکردن جموجووڵه‌کانی ئێران له عێراق جێگیر ده‌کرێن که کاردانه‌وه‌ی هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی لێکه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه هۆشیار زێباری له توویتێکیدا که له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا بڵاوی کرودووهتهوه نووسیی: لێدوانه‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به مانه‌وه و هێشتنه‌وه‌ی بنکه‌یێکی ئه‌مه‌ریکی له عێراق بۆ چاودێری کردنی ئێران، عێراق تووشی شهرمهزارییێکی زۆر ده‌کات.
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه که له قۆناغی ئێستادا له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکی قورسدایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment