له‌ قامیشلۆ په‌یكه‌رێک بۆ شێركۆ بێكه‌س دانرا

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- له‌ شاری قامیشلۆی سووریا په‌یكه‌رێک بۆ شێركۆ بێكه‌س شاعیری ناوداری كورد له‌ "باخچه‌ی خوێندنه‌وه‌" داده‌نرێ‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 1ی شوباتی 2019 له‌ ژێر ناونیشانی "به‌خوێندنه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ نوێ‌ ده‌بێته‌وه‌" یه‌كێتیی ڕۆشنبیرانی هه‌رێمی جزیرێ‌ له‌ گه‌ڕه‌كی غه‌ربی شاری قامیشلۆ (باخچه‌ی خوێندنه‌وه‌)ی كرده‌وه‌. له‌ باخچه‌كه‌دا چه‌ندین په‌یكه‌ر دانراون كه‌ یه‌كێكیان په‌یكه‌ری شاعیر شێركۆ بێكه‌سه‌.

باخچه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵبه‌ستڤان و لێكۆڵه‌ری كورد ساڵحی حه‌یدۆ كرایه‌وه‌ و دواتر په‌رده‌ له‌سه‌ر چواری په‌یكه‌ری نێو باخچه‌كه‌ لادران: په‌یكه‌ری شێركۆ بێكه‌س، ئۆسمان سه‌بری، جگه‌رخوێن و مووسا عه‌نته‌ر.

یه‌كێتیی ڕۆشنبیرانی هه‌رێمی جزیرێ‌ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی باخچه‌كه‌ گوتی: "ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و باخچه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ره‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ له ‌نێو گه‌نجان بدرێ‌، هه‌روه‌ها حه‌زی خوێندن له ‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ زیاتر بێ‌".

له‌ نێو باخچه‌كه‌دا كتێبخانه‌یێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین په‌رتووكی جۆراوجۆری به‌ زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و توركی تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51620

Your Comment

You are replying to: .
captcha