بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی حوڕە-ی عێراقدا ڕایگەیاند ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانای بڕیاردانی لەبارەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق نییە و حکوومەتی فیدراڵ دەبێت لەم بارەوە بڕیار بدات چوونکە جگەلە هێزەکانی ئەمریکا، هێزی تورکیا و هێزەکانی سەربە ئێرانیش لە عێراق بوونیان هەیە دەبێت لەبارەی دەرکردنی هەموو ئەو هێزانە بڕیار بدرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەو پرسەدا کە ئێران ڕۆڵێک گرینگ لە ناوچەکەدا دەگێڕێت و داوای کرد عێراق بۆ لابردنی ناکۆکیی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی و بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی ئاشتی لە ناوچەکەدا هەوڵ بدات.
عەلاوی هێرشی کردەسەر ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و زیادی کرد: ڕۆڵی ئەم ڕێکخراوەیە کۆتای هاتووە و دەبێت هەڵبوەشرێتەوە یان دابەش بکرێتە سەر ناوەندە ئەمنییەکانی دیکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment