مەسروور بارزانی و چاوشئۆغڵۆ جەخت هەماهەنگی و دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە دەکەن

بەشی تورکیا- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، لە بارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دوان و جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە، لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

بڕیار بوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌شداری له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو، به‌شداریكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

News Code 5161

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha