به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد ئه‌دھه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "چه‌ندین ڕێککه‌وتن سه‌باره‌ت به بواری بازرگانی له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێن له بواری ھاورده و هه‌نارده‌کاران و فۆرمی خۆراک و کۆمپانیاکان و شاندێکی دیکه‌ی ھه‌رێم ده‌چێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێککه‌وتنی کۆتایی."
نه‌وزاد ئه‌دھه‌م گوتیشی: "ئێمه به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌مان ئاماده کردوووه و ته‌نیا ماوه کاتی سه‌ردانه‌که دیاری بکرێت و پێشتریش چه‌ند سه‌ردانێکی دیکه‌مان بۆ به‌غدا کردوووه."
ئه‌دھه‌م باسی له‌وه‌ش کرد: "بڕیاره ١٧ی ئه‌م مانگه له عێراق و ھه‌رێمی کوردستان یه‌ک ڕه‌سمی گومرکیی یه‌کگرتوو جێبه‌جێ بکرێت و ئه‌وکات خاڵه گومرکییه‌کانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا نامینێن و به ته‌واوی ھه‌ڵده‌گیرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بۆ داخستنیان ده‌رچوووه و پێشتریش له په‌رله‌مان بڕیاری داخستنیان ده‌رچوووه و ئه‌مجاره ھه‌ڵینه‌گرن، واته حیساب بۆ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناکه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه جێبه‌جێ بکرێت ده‌بێته ھه‌نگاوی یه‌که‌می جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنه بازرگانییه‌کانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment