بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێم پەیوەندیی بە ئاڵۆزییەکانی پرسی سەرۆک کۆما رو پێکهێکانی حکوومەتەوە هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت جوڵاندنی دۆسییەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە جانبێکی سیاسی هەیەو پەیوەندی بەئاڵۆزییەکانی پرسی سەرۆک کۆمارو پێکهێکانی حکوومەتەوە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی خولی پێشووی کۆمەڵی دادگەری لە لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی جووڵاندنی سکاڵاکەی دادگای فیدراڵی بۆ هاووڵاتی دەڵێت: جووڵاندنی ئەم سکاڵایە لەم کاتەدا دادگای فیدراڵی شەرعییەتی بۆ دۆزیوەتەوە، ئەگینا لەیاسای بودجەی 2021دا تاکە بڕگە کە رێگە دەدات هەرێمی کوردستان خۆی نەوت هەناردە بکات و بیفرۆشێت جێگیرکراو تێپەڕێندرا، بەڕەزامەندی هەماهەنگی شیعەکان بوو، بۆیە کەسیش سکاڵای نەکرد و یاساکەی نەبردە دادگای فیدراڵی.

ئەم ئەندامەی کۆمەڵی دادگەری وتیشی: "کاتی خۆی لەگەڵ وشیار عەبدوڵا و سەرکەوت شەمسەدین، سەردانێکی دادگای ئیتحادیمان کرد لە نزیکەوە چاومان کەوت بە هەموو دادوەرەکان، بەتایبەت میدحەت مەحمود، پرسیارێکمان ئاراستە کرد کە ئەو سکاڵایانە چۆنەو بۆچی ناوبەناو باسی دەکەن و دواتر ونی دەکەن، زۆر بە راشکاوی پێی وتین کە "ئەم سکاڵایانە زۆرجار کە هەرێم و عێراق نزیک دەبنەوە لەیەک پێمان دەڵێن کە سکاڵاکە بوەستێنن و کە ئاڵۆزی دروست دەبێت پێمان دەڵێن بیجوڵێنن"، بۆیە ئەم جووڵاندنی سکاڵایانە لەم کاتەدا لەلایەن دادگای ئیتحادییەوە چەند جانبە یاساییەکە لەخۆی دەگرێت، ئەوەندەش مەسجێکی سیاسییە بۆ ئەو ململانێیەی کە هەیە لە سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەت و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان، جانبێکی سیاسی وازحی هەیە، لەڕووی یاساییەوە هەر سکاڵایەک بچێتە دادگای ئیتحادی دواجار دەبێت یەکلایی بکرێتەوەو مولزەمە وەڵام بداتەوە و نابێت واز لەو سکاڵایانە بهێنێت.

ئەحمەدی حاجی رەشید رونیشیکردەوە:"ناتوانین بڵێین دادگای فیدراڵی سەر بەهیچ لایەنێک نییە، بەڵام ئەوەمان لەبیر نەچێت کە دادگای فیدراڵی لە زۆربەی وڵاتان لە ئاڵۆزییە سیاسسیەکانی زۆر وڵاتدا تەدەخول دەکات، بۆیە ئەوە جەمبەیەکی سیاسی تێدایە کە ئەمەیان یەکێکە لەو جەمبە سیاسییانەی دیکە.

News Code 5158

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha