به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 1ی شوباتی 2019 ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرانتیهڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری ڕووسیا و سێرگه‌ی ڤه‌رشینین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ سه‌دات ئۆنال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كۆ بوونه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه بڵاویان كرده‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن که له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دواپێشھاتهكانی سووریا و تاوتوێی پێشھاته‌كانی ئێستای سووریا و ده‌ست پێكردنی كاره‌كانی كۆمیته‌ی ده‌ستوور كه هه‌نگاوێكی گرنگه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا و قۆناغی سیاسی و چه‌ندین پرسی دیكه كراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا سه‌ردانی ڕووسیای كرد و له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پووتین پێشوازی لێكرا و له كۆبوونه‌وه‌یێكدا تاوتوێی دۆخی قه‌یراناوی سووریایان كرد.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment