پەنابەرێکی کورد خەڵاتی ئەدەبی ئۆسترالیای وەرگرت

بەشی جیهان- میدیاکانی ئۆسترالیا ڕایانگەیاند بۆ یەکەم جار و لەسەر گوشاری ڕێکخەرانی خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆرین-ی ئۆسترالیا، کتێبی نووسەرێکی پەنابەری کوردیان لە لیستی وەرگرتنی خەڵاتەکەیاندا داناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس- بێهرووز بوچانی پەنابەری کورد، کە ماوەی نزیکەی ٦ ساڵە، لە دۆرگەی مانۆسی وڵاتی ئوسترالیا دەژی، توانی دوو خەڵاتی بەناوبانگی نێونەتەوەیی بە دەست بێنێت.

ناوبراو کتێبەکەی بە زمانی فارسی لە مۆبایلەکەی نووسیوە و بە واتساپ بۆ دۆستێکی خۆی بەناوی ئۆمید تەوفیقیان ناردوو تا بە زمانی ئینگلیزی وەریبگێڕێتەوە.

بۆچانی ماوەی نزیکەی ٦ ساڵە، کە دۆرگەی مانۆس زیندانییە و دەوڵەتی ئوسترالیا ئیزنی چوونە دەرەوەی لەو دۆرگەیە بە ناوبراو نەداوە.

ئەو نووسەرە کوردە لە دۆرگەی مانۆس ڕۆمانێکی لە ژێر ناوی "هیچ کەس دۆستی نییە بیجگە لە شاخەکان" بڵاو کردوەتەوە.

ئەو پەنابەرە کوردە لەو ڕۆمانە دا، باس لە هەڵسووکەوتی نەشیاو لەگەڵ خۆی لە ماوەی ئەو ٥ ساڵەی ڕابردوودا، لە زیندانی دۆرگەی مانۆس دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51542

Your Comment

You are replying to: .
captcha