به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رزان شێخ غازی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق به SNNی ڕاگه‌یاند: له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه نووسراوێک ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک كراوه بۆ دیاری كردنی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن وه‌ک سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ناوبراو وتیشی: نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی پێدانی مووچه‌ی كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكانی که‌رکووکه كه به‌هۆی ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌وه‌كاله‌ت كار به واژۆی ناوبراو له‌سه‌ر چه‌كی مووچه ناكرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه كاروباره دارایییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ڕاگیراوه.
به‌رزان شێخ غازی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که مانگی ڕابردوو به‌هۆی كارنه‌كردنی به واژۆی ڕێبوار تاڵه‌بانی له‌سه‌ر چه‌كی مووچه بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ مووچه‌كانیان دواكه‌وت و وتی: ئه‌م مانگه‌ش شه‌ش ڕۆژه پێدانی مووچه‌كانمان دواكه‌وتوووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق ئاشكراشی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک نه‌كراوه و له ڕێگه‌ی ڤایبه‌ره‌وه نێردراوه بۆیه تا ئێستا كار به نووسراوه‌كه نه‌كراوه و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چاوه‌ڕوان ده‌كات به فه‌رمی نووسراوه‌كه‌یان ئاراسته بكرێت.
له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ئازاد جه‌باری ئه‌ندامێکی پارێزگای که‌رکووکیش هه‌رله‌وباره‌وه ڕای‌گه‌یاند: له سه‌ره‌تادا نووسراوه‌كه‌ی حکوومه‌تی عێراق له ڕێگای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ڕوانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک کرابوو و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی کانوونی دووهه‌می 2019 و به دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی نووسراوه‌که ئاڕاسته‌یان کرا به شێوه‌ی یاسایی جێبه‌جێ و ئیستاکه به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که -که سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه- وه‌ک سه‌رۆکی کاتیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا کاره‌کانی ده‌ست پێکردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment