به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 30ی کانوونی دووهه‌می 2019 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا له كۆشكی كۆماری به سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ئه‌نجام درا و 5 كاتژمێری خایاند و دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه به‌یاننامه‌یێک ده‌ركرا.
له به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی توركیادا هاتوووه: "جارێكی‌تر بانگه‌وازه‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ بڕینی پاڵپشتییه ده‌ره‌كییه‌كان له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی و تیرۆریستان و جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی بوونی به‌هێزی بێ‌دابڕانی به‌ره‌نگاری ته‌واوی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی توركیادا ئاماژه‌ی به‌وه کراوه: "له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاری تیرۆردا له سنووره‌كانی باشوورمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووری جه‌خت كراوه‌ته‌وه و وه‌ستان له‌سه‌ر ڕێوشوێنه ته‌واوكاره‌كان دژ به‌و كارانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی خۆشگوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌دات له‌لایه‌ن ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، هاوكات به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڕوانینه كاری ته‌واوی داموده‌زگاكان كه له‌م باره‌یه‌وه هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای خۆیان داوه بێ كه‌موكورتی".
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی توركیا ره‌خنه له‌و وڵاتانه ده‌گرێ كه تیرۆریستانیان داڵده داوه و ده‌ڵێت: "ڕاده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له لایه‌ن هه‌ندێک وڵاته‌وه قبووڵكراو نییه و پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێككه‌تننامه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment