ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپی پشتگیریی دارایی تەحریر ئەلشام دەکەن

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی دا بە دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ئیدلیب لە سووریا و ڕایگەیاند: ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپی پشتگیریی دارایی تەحریر ئەلشام دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی دا بە دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ئیدلیب لە سووریا و ڕایگەیاند: ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپی پشتگیریی دارایی تەحریر ئەلشام دەکەن و ئەو کارەش دوو ئامانجی هەیە، ئامانجی یەکەم شێواندنی ڕێککەوتنی ئیدلیب لە نێوان تورکیا و ڕووسیایە و دووهەم ڕێگری کردن لە پێکهێنانی کۆمیتەی داڕشتنی یاسای بنەڕەتیی نوێ لە سووریایە لە لایەن تورکیاوە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە پرسی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە سووریا و وتی: هێشتا ڕوون نییە کە مەبەستی ترەمپ لە ناوچەی ئارم چییە، لەو بارەوە دانووستانەکان درێژەی هەیە.

چاوش ئۆغڵۆ ئاماژەشی بە ڕێککەوتننامەی ئادانا دا و ڕایگەیاند: سەرەڕای پچڕانی پێوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ڕێککەوتننامەی ئادانا کۆتایی نەهاتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51522

Your Comment

You are replying to: .
captcha