به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 30ی کانوونی دووهه‌می 2019 فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه کاردانه‌وه‌ی به بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆکان پیشان دا ده‌رباره‌ی کرده‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له ناو خاکی ئه‌و وڵاته و ڕای‌گه‌یاند که ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که باس له زیادکردنی ژماره‌ی هێزی هاوپه‌یمانێتی له عێراق ده‌که‌ن بنه‌مایێکی نییه.
له به‌یاننامه‌که‌دا زیاتر هاتوووه: په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێک ده‌زگای میدیایی به چڕی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و بانگه‌شه ده‌رباره‌ی جموجووڵی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ڕای گشتی ئاگادار بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یێک ژماره‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق زیاد نه‌كراوه كه به مه‌به‌ستی مه‌شق و پشتیوانیی لۆجستی و ڕاوێژ له عێراقدان.
له‌و به‌یاننامه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ش دوورن له ڕاستییه‌وه كه باس له كردنه‌وه‌ی بازگه و دابه‌زینی هێز و ده‌ستگیركردن ده‌كه‌ن و جه‌خت کراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی پێشوه‌خت، هیچ ئۆپه‌راسیۆنێک له ناوخۆی عێراق ئه‌نجام نادات.
فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هاوكات هۆشداریشی دایه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment