130 داعش به‌ فڕۆكه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا

به‌شی جیهان- كه‌ناڵێكی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای ده‌كات که‌ له‌ داهاتوویێكی نزیكدا 130 داعشی به ‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسی به‌ فڕۆكه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كه‌ناڵیBFM ی فه‌ڕه‌نسی ئاشکرای ده‌کات که‌ 130 تیرۆریستی داعش كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی كورددا زیندانی كراون، له‌ فه‌ڕه‌نسا دادگایی ده‌كرێن.

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ که‌ ئه‌و داعشه‌ ده‌ستگیركراوانه به‌ فڕۆكه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا و پاشان پڕۆسه‌ی دادگایی كردن و سزادانیان ده‌ست پێده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 29-1-2019 كریستۆف كاستانير وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا گوتی: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌ڕه‌نسا دادگایی ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر دادگا بڕیار بدات زیندانی بكرێن، ئه‌وا زیندانی ده‌كرێن.

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا وتیشی: ژماره‌یێک داعشی ده‌ستگیركراوی‌تریش هه‌ن كه‌ پێشتر هێنراونه‌ته‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا و زیندانی كراون و ئه‌وانه‌ی‌تریش كه‌ هێنران زیندانی ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51497

Your Comment

You are replying to: .
captcha