کاوه‌ محه‌مه‌د: پرسی بودجه‌ی عێراق و پشکی کورد یه‌کڕێزیی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدای لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پرسی بودجه‌ی عێراق و پشکی کورد بوووه‌ هۆی یه‌کڕیزیی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراکسیۆنی گۆڕان له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (که‌ی ئێن ئێن) سه‌باره‌ت به‌ پشکی کورد و بودجه‌ی عێراق ڕای‌گه‌یاند: فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان له‌ به‌غدا توانییان رۆڵی خۆیان ببینن له‌ به‌رگری کردن له‌ شایسته‌ دارایییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی عێراق و ئه‌وه‌ش ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت خه‌م و په‌رۆشی بۆ خه‌ڵکی کوردستان هه‌بوایه‌، له‌و کاته‌وه‌ی به‌غدا 317 ملیار دیناره‌که‌ی بۆ هه‌رێم ده‌نارد، حکوومه‌ت ده‌یتوانی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ هه‌ڵبگرێت به‌ڵام ئیراده‌یێکی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی ڕێگر بوووه‌ له‌و کاره‌.

کاوه‌ محه‌مه‌د ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌و بیانوویانه‌ی کرانه‌ هۆکار بۆ سه‌پاندنی سیسته‌می پاشه‌که‌وت، هه‌موو نالۆژیکی بوو چوونکه‌ ئه‌وکاته‌ی پاشه‌که‌وت سه‌پێندرا نرخی نه‌وت 27 دۆلار بوو، شه‌ڕی داعش هه‌بوو به‌ڵام دواتر نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ 80 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک و شه‌ڕی داعش نه‌ما به‌ڵام پاشه‌که‌وت وه‌کوو خۆی مایه‌وه‌ و ده‌ستکاری نه‌کرا، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌رێم هێنده‌ی کێشه‌ی ئیداره‌دانی پاره‌ی هه‌یه‌ هێنده‌ کێشه‌ی خودی پاره‌ی نییه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داواشی کرد هه‌رێم پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی عێراق بێت نه‌ک وه‌کوو ساڵانی ڕابردوو پابه‌ند نه‌بێت، چوونکه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێم کراوه‌ له‌ بودجه‌دا بۆ هیچ پارێزگایێک و ناوچه‌یێکی دیکه‌ی عێراق نه‌کراوه‌ و چاوپۆشی له‌ زۆر شتی هه‌رێمی کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51466

Your Comment

You are replying to: .
captcha