جه‌بار یاوه‌ر: هیچ بڕیارێک له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان نه‌دراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ هیچ جۆره‌ بڕیارێک له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان نه‌دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق پێیان وایه‌ که‌ بۆ سه‌رکوت و له‌ناوبردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش و کۆتایی هێنان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ له‌ ناوچه‌کانی دیاله‌، سه‌ڵاحه‌ددین، که‌رکووک، مه‌خموور و مووسڵ ده‌بێ ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت و تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یێكی ڕه‌سمی له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان نه‌كراوه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئێستاکه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمییه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و ئه‌نجامدانی کاری پێویست و گونجاو بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51461

Your Comment

You are replying to: .
captcha