کوردپرێس:
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەن لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا (دووشەمە 28ی کانوونی دووهەمی 2019) بڵاوی کردەوە تورکیا لە هەرێمی کوردستان خاوەن 20 بنکەی سەربازییە کە گەورەترین بنکە سەربازییەکەیشی لە دهۆکە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی نووسیوە بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەولێر و دهۆک بە پێی ڕێککەوتنی واژۆکراوی نێوان دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی تورکیا بونیات نراون کە ڕێککەوتنەکە ساڵی 1995 واژۆ کراوە.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ناوی کۆمەڵێک لە بنکە سەربازییەکانیشی هێناوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە: باتووقە و کانی ماسی و سینکی و بیکوا و زاخۆ سیری و شیلادزێ و کویکی و قەرمەری و کۆخی سپی و دری دواتیا و جیل سرزێری و باشیک.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment