وەزیری داراییی عێراق لەبارەی ناردنی سێ‌ مووچە لەبەغداوە بۆ هەرێم روونكردنەوە دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد حوسێن، وەزیری داراییی عێراق، لەبارەی دەنگۆكانی ناردنی سێ‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونكردنەوەی دا و رایگەیاند، ئەو بابەتە هێشتا یەكلا نەبووەتەوە.

کوردپرێس:

فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراق لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، پرسی ناردنی سێ‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، لەقۆناغی گفتوگۆیە و هیچ شتێك لەو بارەوە یەكلا نەبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا، دەبێت مانگانە حكوومەتی عێراق 317 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، كە مووچەی سێ‌ مانگی رابردووی ساڵی رابردووی نەناردووە.

فوئاد حوسێن، لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 رایگەیاند، ئێستا چاوەڕێی رێكارەكانن بۆ ئەوەی بودجەكە ببێتە یاسای تەواو وەزارەتی داراییش جێبەجێی بەندو مادەكانی بكات.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی عێراقی پەسەند كرد، كە لەپرۆژەكەدا پشكی هەرێمی كوردستان بە 12.67% جێگیركراوەو فوئاد حوسێن لەو بارەشەوە رایگەیاند، كە ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا لەبارەی بودجەوە.

*لە میدیاکانی هەرێم وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51447

Your Comment

You are replying to: .
captcha