بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 29ی ڕێبەندانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 19 هەزار و 317 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 913 هەزار و 427 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 187 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 134 هەزار و 607 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 427 هەزار و 388 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
Your Comment