بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا بەردەوام کوردەکانی سووریا بە هەڕەشە دەزانێت بۆ سەر ئاسایش و ئەمنیەتی وڵاتەکەی و ئەوان لەگەڵ پەکەکە یەکسان دەزانێت. ئەم وڵاتە لە ساڵی 2018 هێرشی کردە سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا و بە یارمەتی هێزە توندئاژۆکان لە سووریا ئەو ناوچەیەی داگیر کرد.
ئەنقەرە هەڕەشەی کردووە هێزە کوردەکان لەسەر سنووری خۆی بە درێژایی 500 کیلۆمەتر دەر دەکات. ئەم وڵاتە لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیێکی زۆر لە چەک و جیهازاتی سەربازیی لە سەر سنووری سووریا جێگیر کردووە.
ئانتۆنی سکینر، توێژەی باڵای پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بلوومبێرگی وتووە تا ئەو کاتەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بوونیان ببێت، تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بە کوردەکانی سووریا ئەنجام نادات، چوونکە مەترسیی پێکدادانی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لە ئارادایە.
ناوبراو دەڵێت سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ ڕاکشانی ڕەزامەندیی ناسیۆنالیستەکانی تورکیا لە سەروبەندی هەڵبژادرندا بەنیازە هێرش بکاتە سەر کوردەکان بەڵام قەیرانی ئابووری کە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکادا درووست بووە، مۆڵەتی ئەو هێرشەی پێنادات.
بە وتەی سکینر هێزە کوردەکانی سووریا کە بە یەپەگە ناسراون داڵغەی سەرەکیی تورکیا لە سووریان بەڵام تا ئەو کاتەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بن تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام نادات.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە چاوەڕوان ناکرێت کە تورکیا بە بێ ڕەزامەندیی ڕووسیا-ش ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا دەنجام بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment