بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میر تەحسین دوای ململانێیێكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا ئەمڕۆ دوو شەممە لە نەخۆشخانەی KRH لە شاری هانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
میر تەحسین، ناوی تەواوی تەحسین سەعدی عەلی بەگە و میری ئێزدییەكانی جیهانە، كە لەبەرواری 15/8/1933 لە گوندی باعەدرێی سەر بەقەزای شێخان لە دایک بووە.
ئەو لەساڵی 1944ەوە میری ئێزدییەكانە و دوای مردنی باوكیشی لە تەمەنی یانزە ساڵیدا ئەو پۆستەی پێسپێردرا و مایان خاتوونی دایكی تا ئەو كاتەی تەمەنی میر گەیشتە 18 ساڵی سەرپەرشتیی كردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment