15 تەن داری قاچاخ لە سەوڵاوا دەستی بەسەردا گیرا

بەشی کوردستان- فەرماندەی پۆلیسی شاری سەوڵاوا ڕایگەیاند لۆرییێکی بارهەڵگر کە بە بارە دارەوە بە خاڵی پشکنینی سەوڵاوادا تێدەپەڕی کەوتە بەر گومانی فەرمانبەرانی پۆلیس و پاش پشکینی دەرکەوت کە لە ژێر بارە داری ئیجازە پێدراوەوە داری قاچاخی بار کردبوو.

کوردپرێس:

سەرهەنگ عەلیڕەزا کەرەجی فەرماندەی پۆلیسی شاری سەوڵاوا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی پۆلیس لە خاڵی پشکنینی سەوڵاوا گومانیان کردە لۆرییێکی بارهەڵگر کە جەوازی بارە داری پێ بوو بەڵام لە ژێر بارە دارە ڕێگەپێدراوەکەوە داری قاچاخی شاردبوویەوە.

ناوبراو زیادی کرد لە بارهەڵگرەکەدا 15 تەن داری قاچاخ کەشف کرا و بە هاوکاریی مەرجەعی داد توانیمان دەست بە سەر دارە قاچاخەکاندا بگرین.

فەرماندەی پۆلیسی سەوڵاوا گوتیشی: شۆفیری بارهەڵگرەکە دەستبەسەر کراوە و ئوتومبێلەکەش ڕادەستی مەرجەعی داد کراوە.

ماوەیێکە تاڵان کردن و بە قاچاخبردنی داری دارستانەکانی کوردستان بۆتە دیاردەیێکی بەرچاو و مافیای هەلخواز سامان و سروشتی ناوچەی کوردەواری بە تاڵان دەبەن و کەوتوونەتە گیان دارستانەکانی ناوچەکە و تا ئەم کاتەش خەسارناسیی ئەوتۆ بۆ ئەو کارەساتە نەکراوە و لایەن یان کەسایەتییێکی بەرپرس وەکوو پێویست لەو بارەیەوە کاری نەکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51418

Your Comment

You are replying to: .
captcha