نووسینگەی پێدانی ڤیزای وڵاتی تورکیا لە کەرکووک کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی پێدانی ڤیزای وڵاتی تورکیا لەشاری کەرکووک کراوەتەوە و ھاوڵاتیان دەتوانن لەو شارە ڤیزا وەرگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمەش لە دوای ئەوە ھات ڕۆژی ٢ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ قەزای دوزخورماتوو ڕایگەیاندووە، نووسینگەی پێدانی ڤیزا لە شاری کەرکووک دەکەنەوە و لەوبارەیەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا لە پەیوەندیدان.

ئەمەش لە کاتێکدایە تورکیا لە ھەولێر کونسوڵخانەی ھەیە و لە ھەردوو شاری سلێمانی و دھۆکیش نووسینگەی پێدانی ڤیزای ھەیە و ساڵانە سەدان ھەزار لە ھاوڵاتیانی ھەرێم و ناوچە کێشەلەسەرەکان بە مەبەستی بازرگانی و گەشتیاری سەردانی تورکیا دەکەن.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51416

Your Comment

You are replying to: .
captcha