پێویستە هەموو حزبەکان لە پێکهێنانی حکوومەتدا بەشدار ببن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجید شەنگالی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتیشی: ئەنجامی بەراییی گفتوگۆکان دابەش کردنی زۆرینەی پۆستەکانی لێکەوتۆتەوە ئەوەش لە نێوان سێ حیزبی یەکێتی و پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان.

شەنگالی زیادی کرد: بەپێی ڕێککەوتنەکە پۆستەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆک وەزیران دەدرێتە پارتی و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش پشکی یەکێتی دەبێت هەروەها بەپێی ڕێککەوتنەکە پۆستی جێگری سەرۆک پەرلەمان و جێگری سەرۆکی هەرێم پشکی گۆڕان دەبێت.

ناوبراو وێڕای جەخت کردن لەسەر گرنگایەتیی بەشداریی هەموو حزبە کوردستانییەکان لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستاندا وتیشی: ژمارەیێک لە حزبەکان پێیان خۆشە بە ئامانجی چاودێری کردنی حکوومەت تەڤڵی ئۆپۆزیسیۆن بن.

سەرچاوە: مەعلوومە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51395

Your Comment

You are replying to: .
captcha