به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆ و دانووستانه‌كانمان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێکكه‌وتنی كۆتایی".
ناوبراو له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كان وتی: "شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه تا ئێستا ته‌نها له‌سه‌ر وه‌ره‌قه بوونی هه‌بوووه به‌ڵام ده‌بێت له‌مه‌ودوا هه‌نگاوی كرداری بۆ بنرێت".
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "تا ئێستا دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان و پێكهاته‌ی كابینه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه و بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه نه‌دراوه".
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه 4 مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تێده‌په‌ڕێت و سێ خولی دانووستانی فه‌رمیی نێوان پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئه‌نجام دراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment