وته‌بێژی یه‌کێتی: ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستان له‌ئارادا نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ كاری پێكراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا حیزبه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ ڕێكکه‌وتن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆ و دانووستانه‌كانمان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ ڕێکكه‌وتنی‌ كۆتایی".

ناوبراو له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كان وتی‌: "شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ تا ئێستا ته‌نها له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ بوونی‌ هه‌بوووه‌ به‌ڵام ده‌بێت له‌مه‌ودوا هه‌نگاوی‌ كرداری‌ بۆ بنرێت".

وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: "تا ئێستا دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان و پێكهاته‌ی كابینه‌ یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌".

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ 4 مانگ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تێده‌په‌ڕێت و سێ خولی دانووستانی فه‌رمیی نێوان پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئه‌نجام دراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51394

Your Comment

You are replying to: .
captcha