به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا له ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا نیگه‌رانه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که تورکیا خۆی ئاماده کردوووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له باکووری ئه‌و وڵاته، کورده‌کان ئه‌و کاره‌ی ئه‌مریکا به خه‌یانه‌ت کردن له کورد و خه‌نجه‌رلێدان له پشته‌وه وه‌سف ده‌که‌ن.
به‌ڵام مایک پۆمپیۆ له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فاکسی ئه‌مریکا جه‌ختی کرده‌وه که کوردی سووریا نیگه‌رانی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا نه‌بێت چوونکه به وته‌ی ناوبراو "کورد پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا پێگه‌یێکی گونجاوتری ده‌بێت."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌و لێدوانه‌یدا زیادی کردوووه که کوردی سووریا کارێکی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له سووریا ئه‌نجام داوه هه‌ر بۆیه ئه‌مریکا ئه‌و دڵنیایییه به کورد ده‌دات که پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا پێگه‌یێکی گونجاوتری ده‌بێت.
مایک پۆمپیۆ له‌باره‌ی بابه‌تی به‌جێهێشتنی کوردی سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و خه‌سارگه‌یاندن به‌وان به بۆنه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا گوتیشی: ده‌بێ له‌مباره‌وه ئاماژه به لێدوانه‌کانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بکه‌م که جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی مامه‌ڵه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ کورد له‌لایه‌ن تورکیاوه پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا کردبوو.
وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی تورکیا له‌باره‌ی کوردی سووریا ڕاشیگه‌یاند: ئێمه دانووستانێکی زۆرمان له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌نجام دا و له‌مباره‌وه پێشڕه‌وتێکی زۆر هاتۆته‌دی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment