ساڵح موسلیم: تورکیا به‌ بۆنه‌ی شکستهێنانی داعش، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سووریا ده‌کات

به‌شی سووریا- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بزاڤی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کوردی سووریا ده‌ڵێت: توركیا به‌ به‌رده‌وامی سنووره‌كانی به‌ ڕووی چه‌كدارانی داعشدا كردووه‌ته‌وه‌ و ئێستاش كه‌ به ‌پاڵپشتیی هاویمانان ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ و فشاره‌كانی بۆ سه‌ر باكووری سووریا زیاتر ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ له‌ لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار نیووز ئاماژه‌ به‌ لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری پێشووی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پێشتریش ئه‌و زانیارییانه‌ی برێت مه‌كگۆرک نوێنه‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش دركاندوویه‌تی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سووریاوه‌ ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌ و نموونه‌ی پشتگیریی توركیاش بۆ داعش له‌ كۆبانێ به‌ ئاشكرا ده‌ركه‌وت. ئه‌مڕۆکه‌ش به‌ بۆنه‌ی شکستهێنانی داعش، تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سووریا ده‌کات.

ناوبراو وتیشی: شتێک که‌ گرینگایه‌تیی زۆری هه‌یه‌ گواستنه‌وه‌ی لێدوانه‌کانی مه‌کگۆرک بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریکایه‌. داوا له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا ده‌که‌ین به‌ لێکدانه‌وه‌ی پێویست له‌مباره‌وه‌ له‌ ڕاستییه‌کان تێبگه‌ن. توركیا به‌ به‌رده‌وامی سنووره‌كانی به‌ ڕووی چه‌كدارانی داعشدا كردووه‌ته‌وه. هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت كۆتایی به‌ چه‌كدارانی داعش و تیرۆریستان له‌ سووریا بهێنێت، ده‌بێت سنوورێک بۆ بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی سیاسی و دیپلۆماسی توركیا دابنێت.

وته‌كانی موسلیم له‌ كاتێكدایه‌، برێت مه‌کگۆرک له ‌دوایین لێدوانیدا رایگه‌یاند که‌ توركیا داواكاریی ئه‌مه‌ریكای بۆ پاراستنی سنووره‌كانی له‌ دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش جێبه‌جێ نه‌كردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51350

Your Comment

You are replying to: .
captcha