به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شروان ده‌رویش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی شاری مه‌نبه‌ج له باکووری سووریا له یادداشتێکدا که له ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز بڵاوی کردۆته‌وه داوای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا له ژێر چاودێریی هێزی نێوده‌وڵه‌تی کردوووه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌و بابه‌ته‌ی که ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش له داهاتوودا پاسه‌وانی له مه‌نبه‌ج و ناوچه ئازادکراوه‌کان له‌لایه‌ن هێزی سووریای دیموکراتیکه‌وه ده‌که‌ن یان نا، ئه‌زموونێک بۆ پێگه‌ی ئه‌وان دێته ئه‌ژمار.
شروان ده‌رویش له‌باره‌ی دۆخی مه‌نبه‌جیشه‌وه گوتی: شاری 700 هه‌زار که‌سیی مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی پێکهاتوو له ئیتنیکه جۆراوجۆره‌کان له‌وان کورد، تورکمان، عه‌ره‌ب و چرچسه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و خه‌ڵکه‌که‌ی به بۆنه‌ی ئازادکردنی ئه‌و شاره له بنده‌ست داعش له‌لایه‌ن هێزه کوردییه‌کانه‌وه له ئازادییێکی ته‌واودا ده‌ژین.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ده‌شڵێت: له ساڵی 2016 تاکوو ئێستا سێ جار له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی به‌ڕێوه چوووه، چه‌ندین نه‌خۆشخانه کراوه‌ته‌وه، 350 قوتابخانه دروست کراوه که 120 هه‌زار که‌س تێیدا ده‌رس ده‌خوێنن و 2 هه‌زار مۆڵه‌تیش بۆ دامه‌زراندنی کارخانه و کارگه ده‌رکراوه.
ناوبراو زیادیشی کرد: کاره ئاماژه‌پێکراوه‌کان به بێ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانێتی مومکین نه‌بوو به‌ڵام به ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌وه داهاتووی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌و ئاقارێکی نادیار ده‌ڕوات.
شروان ده‌رویش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که هێزه کوردییه‌کانی سووریا (YPG) شاری مه‌نبه‌جیان به‌جێهێشتوووه و ده‌ڵێت: ئێستا دوژمنێکی نوێ دژ به ئێمه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له ئێمه ده‌کات. ئه‌و به‌نیازه ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ک عه‌فرین و چه‌ندین شاری دیکه‌ی سووریا داگیر بکات.
ناوبراو ئاماژه به پێشنیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئێمه دژ به‌و پێشنیاره نیین به‌ڵام ده‌بێ ناوچه‌ی ئه‌من له ژێر چاودێریی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بێت نه‌ک هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌و هێزانه‌ی که له سنووره‌کانمان کۆبوونه‌ته‌وه."
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج گوتیشی: وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش پێشوازی له هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی سیاسیی قه‌یرانی سووریا ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment