بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عەبدولمەهدی سهرۆک وهزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە حەفتەی رابردوو باسمان لەوەكرد كە دەستمان كردووە بە دانانی ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە راستیدا ئێستا سەرجەم رێوشوێنەكانی ئەنجوومەنەكە تەواو بوون و خەریكە خاڵەكانی كۆتایی دەخەینە سەر پیتەكان".
ههروهها ناوبراو رایگهیاند: "رۆژی شەممە یاخود یەكشەممەی داھاتوو، چۆنیەتی كاركردنی ئەم ئەنجوومەنە رادەگەنین، كە بە بڕوای ئێمە چارەسەری زۆربەی بوارەكانی گەندەڵی و گرتنەبەری رێكاری خێرای پێویستیش دەكات، ئەمە ئامانجی ئەنجوومەنەكەیە كە بتوانێت تەواوی حاڵەتەكە كۆنتڕۆڵ بكات، ھەروەک پێشتریش گوتوومانە گەندەڵی ھەروەک تیرۆر وایە، گەندەڵی ھەروەک داعشە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment