به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. ته‌ها محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به SNNی ڕاگه‌یاند: له پرۆژه بودجه‌ی 2019ی عێراقدا بڕی 50 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 په‌یوه‌ست به ناوچه دابرێندراوه‌كان ته‌رخان كراوه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بودجه بۆ ماده‌كه ته‌رخان كراوه، به گوێره‌ی رێنمایی ده‌بێت و پێشتر به چه‌ند هه‌نگاوێک پاره بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان كراوه به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێت دۆسیه‌یان ته‌واو بێت و مه‌رجه‌كانیش بیانگرێته‌وه، ئه‌و كات پاره‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و هه‌ر كاتیش پاره‌كه ته‌رخان كرا به میكانیزمێكی گونجاو ده‌ست به خه‌رج كردنی ده‌كرێت.
لای خۆشیه‌وه كاكه ڕه‌ش سدیق سه‌رۆكی ئۆفیسی لیژنه‌ی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور به SNNی ڕاگه‌یاند: له بودجه‌ی ساڵی پار، هیچ بڕه پاره‌یێک بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سنووری ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ته‌رخان نه‌كرابوو به‌ڵام له پرۆژه بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بڕه پاره‌یێک بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment