په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ بۆ جێبه‌جێ‌کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ته‌رخان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ماده‌ی 140ی ده‌ستوور كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كارا ده‌كاته‌وه ‌و له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵیش 50 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. ته‌ها محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: له ‌پرۆژه‌ بودجه‌ی 2019ی عێراقدا بڕی 50 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان ته‌رخان كراوه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ بودجه‌ بۆ ماده‌كه‌ ته‌رخان كراوه‌، به ‌گوێره‌ی رێنمایی ده‌بێت و پێشتر به‌ چه‌ند هه‌نگاوێک پاره‌ بۆ ئه‌و بواره‌ ته‌رخان كراوه‌ به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ ده‌بێت دۆسیه‌یان ته‌واو بێت و مه‌رجه‌كانیش بیانگرێته‌وه‌، ئه‌و كات پاره‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و هه‌ر كاتیش پاره‌كه‌ ته‌رخان كرا به‌ میكانیزمێكی گونجاو ده‌ست به‌ خه‌رج كردنی ده‌كرێت.

لای خۆشیه‌وه‌ كاكه‌ ڕه‌ش سدیق سه‌رۆكی ئۆفیسی لیژنه‌ی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: له‌ بودجه‌ی ساڵی پار، هیچ بڕه‌ پاره‌یێک بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سنووری ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ته‌رخان نه‌كرابوو به‌ڵام له ‌پرۆژه‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بڕه‌ پاره‌یێک بۆ ئه‌و بواره‌ ته‌رخان كراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51318

Your Comment

You are replying to: .
captcha