بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی ئەمینداریی قوتابخانە گشتییەکانی شاری نەشڤیلی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگ زیاد کردنی زمانی کوردییان بە لیستی زمانەکانی دیکەی ئەو ناوچەیە لە ئەمریکا پەسەند کرد.
ئەگەر ئیدراەی پەروەردەی شاری نەشڤیل داخوازییەکە پەسەند بکات زمانی کوردی وەکوو زمانەکانی عەرەبی و ئیسپانیۆلی لە قوتابانەکانی ئەم شارەدا وانەی پێدەوترێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی یوو ئێس ئەی توودەی زۆرینەی دانیشتووانی شاری نەشڤیل کوردن و لەسەردەمی سەرکوتی کوردانی عێراق لە لایەن سەدام حسێنەوە و هەروها قەیرانی ئێستای سووریا، لە وڵاتانی خۆیانەوە بۆ ئەمریکا کۆچیان کردووە.
دەیوید ویلیلمز بەڕێوەبەری بەرنامەڕێژیی و ڕاهێنانی ئیدارەی پەروەردەی شاری نەشڤیل بە یوو ئێس ئەی توودەی-ی وتووە: بۆ کرداری کردنی ئەم هەنگاوە پەسەند کردنی ئیدراەی پەروەردەی نەشڤیل پێویستە و ئەم شارەیش تەنها شارێکی ئەمریکایە کە وانەوتن بە زمانی کوردی تێدار ئەنجام دەبێت. ناوبراو جەخت دەکاتەوە داخوازییەکەیان هەموو یاساکانی لەبەرچاو گرتووە و ئەگەری ئەوەی کە پەسەند بکرێت زۆرە.
بە هۆی زۆر بوونی کوردانەوە لە شاری نەشڤیل ئەم شارە بە ناوبانگ بووە بە کوردستانی بچووک یان little Kurdistan و ژمارەیێک لە هێزەکانی پۆلیسی شارەکەیش کوردن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment