کوردپرێس:
ڕیڤینگ هرووری، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: "فراكسیۆنەكانی پەرلەمان چاوەڕوانی ئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنەكانن و هەر كات ئەوان گەیشتنە رێككەوتن، ڕۆژێك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستنیشان دەكرێت و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێردرێت".
هرووری ئاماژەیشی دا، ئەوان گەشبینن بە كۆبوونەوەی لایەنەكان، چونكە كاتێكی زۆری خایاند و پارتییش مكوڕە لەسەر پەلەكردن لە پێكهێنانی حكوومەت، بێگومان كۆبوونەوەكانیش ئەنجامیان دەبێت و خەڵكیش چاوەڕێیە.
كۆبوونەوەی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا بە كراوەیی ماوەتەوە، پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خواردووە، بەڵام هێشتا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان پێك نەهێندراوە و یەكلایی كردنەوەشی بەستراوەتەوە بە چۆنێتی رێككەوتنی لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
Your Comment