به‌رهه‌م ساڵح به‌شداریی كۆڕبه‌ندی داڤۆس ناکات/ فوئاد حوسێن سەرۆکایەتیی شاندی عێراق دەکات بۆ داڤۆس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە ساڵانە لە داڤۆسی سویسرا ئەنجام دەدرێت، بڕیار بوو عێراق بە دوو شاندی جیاواز بەشداری بکات، بەڵام گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، بەرهەم ساڵح بەشداریی کۆڕبەندەکە ناکات و بەپێی ئەو بەرنامەی تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە، تەنیا فوئاد حسێن و محەممەد حەکیم پانێڵیان دەبێت.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لوقمان فه‌یلی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق به‌فه‌رمی به‌شدارینه‌كردنی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس ڕاگه‌یاند، كه‌ به‌وته‌ی فه‌یلی، به‌هۆی دۆخی هه‌ستیاری عێراقه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار به‌شداری ناكات.

به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی پانێڵیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ناوی به‌رهه‌م ساڵح له‌نێو پانێڵه‌كاندا نه‌هاتبوو.

بەپێی بڵاوکراوەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهان بۆ ساڵی 2019، هەر یەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشدارن لە کۆڕبەندەکە.

لوقمان فەیلی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەبارەی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ داڤۆس رایگەیاند، بڕیاربوو سەرۆککۆماری عێراق بەشداری کۆڕبەندی داڤۆس بکات، بەڵام لەبەر هەستیاری بارودۆخی عێراق و ناوچەکە سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە.

رۆژی 24-1-2019، فوئاد حسێن وەک نوێنەری عێراق لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی لە پانێڵێک لەبارەی رۆڵی وڵاتانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری دەکات.

هەر هەمان رۆژ محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداری پانێڵێک دەکات لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی لەبارەی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس ئەمڕۆ سێشەممە، 22-1-2019، لە سویسرا دەستی بە کارەکانی کرد، بەڵام چەند سەرۆک و سەرکردەیێکی دیار بەشداری ناکەن.

News Code 51299

Your Comment

You are replying to: .
captcha