کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی لەگەڵ بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە بەغدا "دواپەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هاوئاهەنگی نێوان هێزە پەیوەندیدارەکان و رووبەڕووبونەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم"ی تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 21-1-2019 مەسروور بارزانی پێشوازی لە جەنەراڵ ئۆستن رێنفورت، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە بەغدا و شاندی یاوەری کردووە.

مەسروور بارزانی وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ رێگریكردن له‌ جموجۆڵ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "بە پێویستیزانی بە هاوکاریی هەمەلایەنە هەرچی زووترە زەمینەی لەبار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە بڕەخسێت و بە چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوورییەکان، هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی تووندووتیژی بنەبڕ بکرێن".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "شاندی باڵای هاوپەیمانان پشتگیریی خۆیان بۆ هاوئاهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان دووپاتکردەوە. رایانگەیاند، خوازیارن ئەو هاوئاهەنگییانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێبدرێت. هەروەها دووپاتیانکردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە چاکسازی و هاوکاری و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن".

News Code 51267

Your Comment

You are replying to: .
captcha