هەولێر بڕی 23 ملوێن دۆلار قەرزی کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن خەرج دەکات

بەشی جیهان- کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 22.9 ملوێن دۆلاری لە بری قەرزی حەقدەست بۆ کۆمپانیاکە خەرج کردووە.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی نرخی جیهانیی نەوت تۆزێک بەرز بوویەوە و عیلاقاتی نێوان هەرێمی کوردستان و دراوسێکانی پاش بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی ئەیلوولی 2017 ڕووی کردە باشی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە خەرج کردنی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان و لە کاتی خۆیدا قەرزی کۆمپانیا بیانییەکان خەرج کردووە.

کۆمپانیا گۆڵف کەی ستۆن ئەمڕۆ لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند هەرێمی کوردستانی عێراق قەرزی فرۆشتنی نەوتی مانگی ئەکتەوبڕی 2018ی بۆ کۆمپانیاکە خەرج کردووە کە بڕی 22.9 ملوێن دۆلار بووە.

کۆمپانیاکە هەروەهاش ڕایگەیاندووە ئەو قەرزە لەبری حەقدەستی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتیی "شێخان" خەرج کراوە کە کۆمپانیاکە توانیی مامناوەندی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو کێڵگە نەوتییە بگەیێنێتە ڕۆژی 31 هەزار بەرمیل.

News Code 51265

Your Comment

You are replying to: .
captcha